نوچە-رۆیتەرز
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە ئەگەری روودانی شەڕێکی بەربڵاو لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل هۆشداری دەدات.
نیکۆلای ملادینۆف،نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ناوچەکە،هۆشداری دەدات و دەڵێت:کەرتی غەززە لە بەردەم شەڕێکی بەربڵاو دایە.
ملادینۆف جەختیش دەکاتەوە کە دۆخی ناوچەکە بەرەو قەیرانی زیاتر دەجێت و ئاڵۆزیەکانی لە کەرتی غەززە قووڵتر بۆتەوە.
بە گوتەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ناوچەکە،مەحموود عەباس،سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین نیگەرانی ئەوەیە کە نەخشەرێگای دوو دەولەت بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی بە رێگای دانوستان و سازان بکەوێتە ژێر پرسیارە و لاواز بکرێت.
ملادینۆف جەختیش دەکاتەوە هەر جۆرە پلانێک بۆ ئاشتی کە لە لایەن ئەمریکاوە پێشنیار دەکرێ،دەبێ پشتیوانی زۆرینەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پشت بێت تاکوو لایەنەکان بەشدارییەکی چالاکانەی تێدا بکەن.