تورکیا، لە بارەی ئێرانەوە هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-سپۆتنیک

مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت دەکاتەوە وڵاتەکەی ئامادە نییە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، پەیڕەو بکات.

چاوش ئۆغڵۆ، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، رایگەیاند، ئێمە پابەندی  هیچ گەمارۆیەک نابین. لە پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران، روسیا و وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەنقەرە تەنها پابەندی ئەو گەمارۆیانە دەبێت کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دیاری دەکرێن.

ئەم لێدوانەی چاوش ئۆغڵۆ لە کاتێکدایە، کە رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە کڕینی گازی سروشتی ئێران بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com