نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی نەمسا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی رۆژی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران، جەخت دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، دەبێ هەڵبژاردەی شەڕ لە دژی ئێران وەلابنێ.
ئەلەکساندەر فان دێر بلین، سەرۆکی نەمسا بە ئاماژەدان بە گوتاری هەڕەشەئامێزی ترەمپ سەبارەت بە ئێران، دەڵێت، هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی ئێران جێی نیگەرانییە.
سەرۆکی نەمسا دەشڵێت، ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە ترەمپ پلانی شەڕی لە دژی ئێران هەیە و بۆنی شەڕ دەکات.
سەرۆکی نەمسا، هەروەها داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە هەڵبژاردەی شەڕ لە دژی ئێران وەلابنێ.
جێێ ئاماژەیە ،شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ هێرشی کردە سەر سیاسەتی ناوچەیی ئێران و رایگەیاند، سەرانی ئێران بە دوای مەرگ و لەناوبردنن. رێز لە سەروەری وڵاتان ناگرن و پەرە بە شەڕ و ئاژاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.