نوچە-فرێست پۆست
ناوەندێکی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری ئابوووری لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوت و لێکەوتەی ئەم گەمارۆیانە، رایگەیاندووە، هەناردەی نەوتی ئێران لە دابەزیندایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا خولی دووەمی گەمارۆ نەوتییەکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران دەستی پێنەکردووە.
ناوەندی ئابوری نێودەوڵەتی دەشڵێت، هەناردەی نەوتی ئێران بەر لە دەستپێکی خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا، بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بڕیارە ٤ی مانگی نۆڤەمبەر دەستپێبکاتە.
بە گوێرەی راپۆرتی ئەم ناوەندە، ئابوری ئێران لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بە رێژەی ٣% و لە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەی ٤% بەرەو قەیرانی زیاتر دەچێت.