نوچەنێت
بەردی بناخەی شەقامێکی گرنگ لە هەولێر دادەنرێت، کە یەکێک دەبێ لە گەورەترین و ستارتیژی ترین پڕۆژە لە هەولێر.
بڕیارە ئەمڕؤ چوارشەممە ٢٦-٩-٢٠١٨، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی شەقامی ١٥٠مەتری دانێت.
ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوەدێت، کە شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر تەواوبووەو ئێستا هاوڵاتیان سودی لێوەردەگرن.
پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری درێژییەکەی ٧٠ کیلۆمەترە. ێگەکە دووسایدە و هەر سایدێکی ٢٠ مەتر و پانییەکەی ٤٠ مەتر دەبێت.
پڕۆژەکە بە دووقۆناخ جێبەجێ دەکرێت. ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکە ١٢٥٠ رۆژە، بڕی ١٣١ ملیۆن دۆلار بۆ قۆناخی یەکەم دانراوە.