ئەمریکا، سزایەک بۆ هاوریکارانی ئێران دیاری دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە کۆبوونەوە گروپی هاوپەیمانی دژ بە ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، ئێران هەڕەشەیەکی هەمیشەیی بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانانە و ئەگەر تاران لە سیاسەتی دژ بە ئێـمە بەردەوام بێت و زیانی بە بەرژەوەندیمان بگەیەنێ. بە دڵنیاییەوە روو بە رووی سزای توندتر دەبێتەوە.

جۆن بۆڵتۆن هەروەها دەڵێت، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئێران پێداگری لە سەر رەفتاری تێکدەرانەی خۆی دەکات.

بە گوێرەی لێدوانی ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا،هەر کات واشنتۆن بگاتە ئەو ئەنجامە کە رژێمی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوامە، ئەمریکا ئامادەیەکە کە بژاردەکانی دیکە سەبارەت بە ئێڕان پەیڕەو بکات.

بە گوتەی بۆڵتۆن، گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران توندتر و بێ بەزەییانەترە و ئەمە مەیدانێکە بۆ هێنانی گوشاری رادەبەدەر بۆ سەر تاران.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هەروەها هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان و رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە لە رووی بانکی و داراییەوە هاوکاری ئێران دەکەن، دەبێ خۆیان بۆ سزاکانی ئەمریکا ئامادە بکەن..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com