
په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان موزایده‌ی سیاسییه نەک هاوکاری راستەقینە بۆ ئاشتی
ستاره عارف
سه‌ره‌تا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی بێلایه‌ن و كوردستانیمان نیه، كه به‌پیر پرسه سه‌ره‌كی و كوردستانیه‌كانه‌وه له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستان و ناوخۆی هه‌رێمیشه‌وه بچێت، هه‌میشه حزب له‌بۆشایی ئه‌م داموده‌زگایانه‌دا هه‌ڵپه‌ی خۆ بردنه پێشه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی حزبی بۆ خۆی تۆمار بكات، ئه‌م بیرۆكه‌یه لای به‌رپرسان و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر دوو پارتی حوكمڕان لایه‌نه‌كانی تریش، وه‌ك هه‌ڵگری هه‌مان رێبازی ئه‌وان، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای كێبه‌ڕكێی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی گه‌شه‌یانكردووه، ئه‌م بۆشاییه و جیاوازی گوتاریان له‌پرسێكی وه‌ك ئێستای باكوردا، به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ململانێی حزبی نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه جگه له‌كۆمه‌ڵێك هۆكاریتر.
له‌ئێستادا هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت مۆركی حزبی و سیاسی خۆی له‌م قۆناغه و لەو پرسە بدات و رۆڵێكی مێژویی بۆ خۆی تۆمار بكات، كه به پێواژۆی ئاشتی نێوان به‌شێكی كوردستان و ده‌وڵه‌ت ده‌ناسرێت، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئێستا زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، جگه له‌پارتی پشتگیری لێده‌كه‌ن، یه‌كێتی نیشتمانی له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسیه‌وه، به به‌رده‌وامی له‌راگه‌یاندن و لێدوانه‌كانیاندا گرنگیه‌كی زۆر به پرسی باكوری كوردستان ده‌ده‌ن و شوێنی ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌رابردوودا ئه‌م پانتایه‌ی ئێستا بۆ دۆزی كورد له‌و پارچه‌یه‌دا ته‌رخانیانكردووه، بۆ گرنگیدان به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بوو، نه‌ك باكوری كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه پارتی لای پارته‌كه‌ی ئاكه‌په له‌پێشتره و گرنگی به قۆناغه‌ی ئاشتی نێوان كورد و توركیا نادات، چونكه ده‌وڵه‌تیش له‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و پارچه‌یه‌دا جدی نیه.
بارزانی له‌راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تی توركیادا به ئاشتیخواز ناو ده‌برێت و گرنگی پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابورییه‌ی نێوانیان و ملكه‌چی پارتی بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر بۆیه له‌م قۆناغه‌شدا بێ رۆڵه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی باكور وه‌ك یه‌ك گرنگی به قۆناغی چاره‌سه‌ری ناده‌ن، بۆ جیاوازی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه ئاشكرایه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئێران و توركیادا دابه‌شبون و په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئابوریه‌كانیان ئه‌م بابه‌ته‌ی یه‌كلاییكردۆته‌وه، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و پارتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا په‌یوه‌ندیان به‌هێزه، ئاستی هاورده‌كردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنانیان هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌مه.
هه‌ڵكشانی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و توركیا به شێوه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ، كه توركیا له‌رووی ئابوریه‌وه سامانی نه‌وت و وه‌به‌رهێنان و كار و بواره خزمه‌تگوزاریه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان قۆرغكردوه و سودێكی زۆر و بێ ئه‌ندازه له‌سامان و وزه و ئابوری كوردستان وه‌رده‌گرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی ئاستی هاورده‌ی توركیای بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رز كردۆته‌وه، له‌كاڵا و شمه‌كی خراپ و كه‌ره‌سته‌ی بێ كوالیتی بۆ ناوخۆ ده‌هێنێت، ده‌رگای بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌زاران كۆمپانیا و ده‌ستی كاری توركی كردۆته‌وه، كه له‌چوار به‌شیان به‌شێكیشیان به دڵسۆزی و مرۆییانه خزمه‌تی كوردستان ناكه‌ن و ده‌ستی كاری ناوخۆیشی په‌كخستووه.
جگه له‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی پارتی مسۆگه‌ر كردوه، كه پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانیان بێت له‌دژایه‌تیكردنی پرسی كورد له‌باكوری كوردستان و هه‌ر هه‌نگاوێكیش، به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان بشكێته‌وه و جێبه‌جێكاری خواستی ده‌وڵه‌تی توركیا بێت.
بۆیه ئێستا پارتی و بارزانی پاڵپشتی حكومه‌تی توركیان نه‌ك كورد، له‌كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی ئاكه‌په بارزانی به ئاشكرا داوای له‌خه‌ڵكی باكوری كوردستان كرد، كه پاڵپشتی له‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیا بكه‌ن، كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری كوردی له‌هه‌موو پارچه‌كان لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی پارتی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا، جۆرێك له‌پشتگوێخستنی یه‌كێتی لای توركیا ده‌گه‌یه‌نێت به تایبه‌تی كه، ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سوریا باش نیه و ئێرانیش هاوكارێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی سوریاییه و یه‌كێتیش په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌هێزه و ركابه‌ری حزبی نێوان یه‌كێتی و پارتیش بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه، بۆیه پێده‌چێت یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لاسه‌نگیه نیشانی ده‌وڵه‌تی توركیا بدات و سه‌رنج بۆ سه‌ر خۆی رابكێشێت، شێلگیرانه پشتگیری له‌دۆزی كورد له‌باكوری كوردستان بكات و ببێته دۆستێكی نزیكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له‌باكور.
په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان، هێنده‌ی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و موزایده‌ی سیاسی تێدایه، هێنده بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هاوكاری راسته‌قینه بۆ كورد له‌و پارچه‌یه و قۆناغی ئاشتی نیه، بۆیه زۆریش جه‌خت ده‌خرێته سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و رۆڵه زیندوو بكاته‌وه، كه له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا له‌گه‌ڵ توركوت ئۆزال له‌ساڵی1993دا و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لانیشدا گێڕاویه‌تی.
بۆیه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا هێنده‌ی مه‌به‌ست له‌م نزیكبونه‌وه‌یه موزایه‌ده و به‌رژه‌وه‌ندییه، هێنده ئامانجیتری نیه، ئه‌مه‌ش به زیان بۆ باشوری كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی گشتی نه‌بونی گوتاری یه‌كگرتو وی هه‌ردوو حزب و بۆشایی حكومه‌ت و ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی پێویسته له‌هه‌رێم هه‌بن، به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون و ده‌توانرێت به‌جۆرێك بقۆزرێته‌وه، كه زیانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و باكوریش هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی جۆرێك له‌گۆڕانكاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانیتردا بێت.
پارتی ئاشتی و دیموكراسیش پێویستی به هاوكاری هه‌ر لایه‌نێك هه‌یه، یه‌كێتی یان پارتی بۆ نزیكبونه‌وه له‌ئامانجی چاره‌سه‌ری و پته‌وكردنی رای سیاسی كورد له‌لای ده‌وڵه‌تی توركیا و ناوچه‌كه.