ئەڵمانیا هۆشداری دەدات

0

نوچە-رۆیتەرز

ئەڵمانیا سەبارەت بە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا و گوشاری ئەم وڵاتە بۆ سەر ئێران، هۆشداری دەدات.

هایکۆ ماس، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، سیاسەتی گوشاری لەرادەبەدەر بۆ سەر ئێران کە وەک سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ رەچاو دەکرێ، مەترسی ئاڵۆزبوونی هەرچی زیاتری ناوچەکەی بەدواوەیە.

ماس هەروەها دەڵێت، ئەگەر هەڵوێستەکان بەرامبەر بە ئێران توندتر ببنەوە، هیچ کارئاسانییەک ناکات، بەڵکو دۆخەکە بەرەو دۆخێکی مەترسیدارتر دەبات.

ئەڵمانیا یەک لە وڵاتانەیە، کە پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران راگەیاندووە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com