نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکانی ئەمریکا و فەڕەنسا، لە پەراویزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا رایگەیاند، هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ و ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکانی ئەمریکا وفەڕەنسا لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە وپرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد.
تەوەرێکی سەرەکی ئەم دیدارەی نێوان ترەمپ وماکرۆن، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بووە.
سوریا و بابەتی كشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، تەورەکانی دیکەی ئەم دیدارە بوونە.
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، مانگی نۆڤەمبەر سەردانی فەڕەنسا بکات و بەشداری لە یادی سەدساڵەی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی بکات.
ترەمپ وماکرۆن کۆبوونەوە
0
Share.