نوچە-رۆیتەرز
بڕیارە کڵێسای ئەڵمانیا، بە بۆنەی دەیان ساڵ ئازار و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و ژنان لە لایەن ئەندامانی خۆیەوە، داوای لێبوردن بکات.
لە رۆژانی رابردوودا، بڵاو بوونەوەی راپۆرتێک سەبارەی بە دەستدرێژی سێکسی ئەندامانی کڵێسای ئەڵمانیا بۆ سەر ژنان و منداڵان، میدیا و رای گشتی ئەم وڵاتەی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٦ بۆ ٢٠١٤،زیاتر لە ٣٧٠٠ منداڵ لە لایەن ئەندامانی کڵێساوە دەسترێژییان کراوەتە سەر.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە،٢٥ی سێبتەمبەر کڵێسای ئەڵمانیا، بە فەرمی داوای لێبوردن لە قوربانیان و خەڵکی ئەم وڵاتە بکات..