ئیسرائیل هۆشداری دەدات

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکوەزیرانی ئسرائیل، لە میانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی روسیا، جارێکی دیکە لەبارەی رادەستکردنی سیستمی دژەموشەکی ئێس-٣٠٠ بە رژێمی بەشار ئەسەد، هۆشداری دەدات.

نووسینگەی سەرۆکوەیزرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ڤلادمیر پوتین، هۆشداری داوەتە پوتین و گوتویەتی، رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی مۆسکۆ بە سوریا، هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەی نێوان نەتەنیاهۆ و پوتین، دوای ئەوەی دێ کە سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بەم زووانە سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٣٠٠ رادەستی حکومەتی سوریا دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەروەها جەختی کردۆتەوە کە تەلئەبیب بەرژەوەندیەکانی خۆی رەچاو دەکات و ئامادەی هەرجۆرە بەرگرییەکە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com