ئەنجومەنی ئاسایش هێرشەکەی ئیدانەکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان،وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکەی شەممەی رابردوو لە شاری ئەهواز، ئیدانەی ئەم رووداوەیان کردووە.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی جارێکی دیکە جەخت دەکەنەوە کە تیرۆریزم  لە هەر فۆرم و شێوەیەکدا بێت، بە یەکێک لە جددیترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێت.

ئەنجومەنی ئاسایش، هەروەها جەختی لە سەر وەڵامدەربوونی ئەنجامدەران و پشتیوانانی ئەم رووداوە تیرۆریستیانە کردۆتەوە و داوای لە هەموو دەوڵەتانی جیهان کردووە، بە پێێ بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان، هاوکاری دەوڵەتی ئێران بکەن.

لە بەشێکی دیکەی بەیانی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی بە دەر لە کات و شوێن و ئەنجامدەرەکەی، کردەوەیەکی تاوانبارانە و پاساوهەڵنەگرە.

بزووتنەوەی الاحواز و رێکخراوی داعش، هاوکات بەرپرساێتی خۆیان لەم هێرشە راگەیاندووە.

هێرشەکە بۆ سەر نمایشێکی سەربازی هێزەکانی ئێران روویدا، کە بەو هۆیەوە  ٢٤ کەس لەم هێزانە کوژران و نزیکەی ٦٠ کەس بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com