نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی روسیا دەڵێت، بەم زوانە سیستمی بەرگری موشەکی رادەستی رژێمی سوریا دەکات.
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا رایگەیاندووە، بەم زووانە سیستمی دژە موشەکی پێشکەوتوو ناسراو بە ئێس-٣٠٠ رادەستی ئەم وڵاتە دەکات.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی روسیا، دوای ئەوە دێ کە لە رۆژانی رابردوو فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەم وڵاتە لە لازقیەی سوریا کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ١٥ کادیری سەربازی کوژراون.
روسیا، ئیسرائیل بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەم رووداوە دەزانێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راشیگەیاندووە، بڕیاری رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێ-٣٠٠ لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا یەکلا دەبێتەوە.
مۆسکۆ پێشتر لە سەر داوای ئیسرائیل، رادەستکردنی ئەم سیستمە بەرگریەی بۆ سوریا دواخستبوو.