نوچە-ئاژانسەکان
پەرلەمانی ئەوروپا، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا پلانێکی پێشنیار کردووە کە بەو پێیە هێزیکی سەربازی هەمیشەیی و هاوبەش پێکدەهێنرێت.
لە پلانی پێشنیارکراوی پەرلەمانی ئەوروپا،هێزێکی بەرگری و سەربازی هاوبەش لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێکدێت. بە گوێڕەی پلانەکە، ئەم هێزە هاوبەشە سێ ناوەندی فەرماندەیی لە سێ شاری ئەوروپا دەبێت، کە بریتی دەبن لە، ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا، شچجێن لە لەهستان و مۆنستر لە ئەڵـمانیا.
لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا، خاوەنی ١٧ یەکەی سەربازییە کە ژمارەیەکان کەمتر لە ١٥٠٠ کەسە.