ترەمپ باس لە نامەیەکی مێژوویی دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەم زوانە و بۆ جاری دووەم لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٤ی سێىتەمبەر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، چاوەڕێ دەکات بەم زوانە و بۆ جاری دووەم لە گەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور کۆبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سی.ئێن.ئێن، لە سەر زاری سەرۆکی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، کە ئون نامەیەکی جوانی ئاراستە کردووە و داوای لێکردووە بۆ جاری دووەم کۆببنەوە. ئەویش بە زوویی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دەدات.

بە گوتەی ترەمپ، مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانی ئەم دیدارە دادەڕێژێت..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com