ئەمنستی هۆشداری دەداتە چین

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتی چین، دەبێ سەبارەت بە زیندانیکردنی یەک ملیۆن کەس لە موسوڵمانانی ئەم وڵاتە روونکردنەوەی زیاتر بدات.

چین نزیک بە یەک ملیۆن کەسی لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بناژۆخوازی لە کەمپەکانی خۆی جێگیر کردووە.

ئەمنستی لە راپۆرتێکدا، کە تیایدا گفتوگۆ و چاوپێکەوتن لە گەڵ ژمارەیەک لە هەڵاتووەکانی ئەم کەمپانە ئەنجامی داوە، داوای لە دەوڵەتی چین کردووە، لەم بارەوە روونکردنەوە بدات.

ئەمنستی جەختیش دەکاتەوە، کە چین لەبارەی ژمارە و چۆنیەتی پێراگەیشتن بە دانیشتوانی ئەم کەمپانە شەفاف بێت و روونکردەوە بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com