منداڵان قوربانیانی سەرەکیی جینۆسایدن

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

ناوەندێکی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە داهاتووی منداڵانی روهینگیا و بە تایبەت کچان هۆشداری دەدات.

ناوەندی پلان ئینتەرنەشناڵ، وەک دامەزراوەیەکی داکۆکۆکاری مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتەکەیدا کە تایبەتە بە سێ ناوچەی نائارامی جیهان،لەبارەی داهاتووی منداڵانی سەر بە کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا هۆشداری دەدات.

راپۆرتی ئەم رێکخراوە سەبارەت بە سێ ناوچەی قەیراناوی و نائارامی جیهان(بەنگلادیش،سودانی باشور و چاد)ئامادە کراوە.

پلان ئینتەرنەشناڵ هۆشداری دەدات، کە سەرەکیترین قوربانیانی جینۆسایدکردنی موسوڵمانانی روهینگیان، منداڵان و بە تایبەت کچانن.

سەرەکیترین تەوەری ئەم راپۆرتە، دۆخی ئەو کچە مێرمنداڵانایە کە بە هۆی جیبۆساید و کۆمەڵکوژییەوە لە میانمارەوە بەرەو بەنگلادیش هەڵاتوون..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com