نوچەنێت
لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژرادن تاکو پەسەندکردنی ئەنجامەکەی، زیاتر لە سێ مانگی خایاند، ئێستا کە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران، سەرۆکایەتیی کۆمار، کە پشکی کوردە. بۆ ئەو مەبەستە ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ٢٢-٩-٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گەیشتە بەغدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دواتر لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق کۆبووەوە.
هاوپەیمانی و لیستە براوەکان:
– هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، ٥٤ کورسی
– هاوپەیمانی فەتح (حەشدی شەعبی) بە سەرۆکایەتی هادی عامری، ٤٧ کورسی
– هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، ٤٢ کورسی
– لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ٢٥ کورسی
– هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، ٢٥ کورسی
– رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، ٩ کورسی
– لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٨ کورسی
– هاوپەیمانی قەرار، بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی، ١٤ کورسی
مکانیزمی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عیراق:
بەپێی تەوافوقی سیاسی عێراق، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس، لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پەیڕەو دەکرێ، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بۆ کوردە، لەناو کوردیش‌دا بۆ یەکێتی نیشتمانی بووە، (بەڵام لەم خولە پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێ و کاندیدی خۆی دەبێ)، سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سوننە و سەرۆکایەتی حکومەتیش بۆ شیعەیە.
کۆبوونەوە لەگەڵ عەبادی
بەگوێرەی راگەیەندراوی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆسیە هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى عێراقی فیدراڵ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌رده‌وامی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان دووپات كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵات‌دا بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كه خواستی هاوڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری ئاسایش و هه‌لی كار به‌دی بهێنێت، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه حكومه‌تی داهاتووى عێراق بتوانێت رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دژی تیرۆرستانی داعش بپارێزێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ مالیکی
ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ نورى مالیكى، جێگرى سه‌رۆکكۆمارى عێراق، كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهانانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆکكۆمارى داهاتووى وڵات.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز، كه بتوانێت سه‌قامگیرى سیاسى و خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵات دابین بكات و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
کۆبوونەوە لەگەڵ فالح فەیاز
هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌ركرده له هاوپه‌یمان بینا، كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگى و رێزگرتن له رێكاره ده‌ستوورییه‌كان له پرۆسه‌ى پێكهانانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و ده‌ستنیشانكردنى سهركۆمار، كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات.
کۆبوونەوە لەگەڵ هادی عامری
هه‌ر له به‌غدا ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى لیستى فه‌تح كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فیدراڵی له به‌غدا و رێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان له عێراقى داهاتوودا تاكو ببێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته عێراقییه‌كان و خواسته‌كانیان كه سه‌قامگیرى و ئارامى به‌دى بهێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات.
کۆبوونەوە لەگەڵ عەمار حەکیم
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی کۆبووه‌وه و له كۆبوونهوهکهدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست، كه قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت، كێشه‌كانی عێراق له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه ببینێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شی راسته‌قینه له عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له پێویستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك، كه هه‌موویان خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه.
کۆبوونەوە لەگەڵ ئه‌یاد عه‌لاوى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له دوا دیداره‌كانیدا له به‌غدا، ئێواره‌ى هەمان رۆژ (شەممە) له‌گه‌ڵ د. ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى لیستى ئه‌لوه‌ته‌نییه كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى عێراقییان خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له گرنگی پرۆسه‌یه‌كى سیاسی ته‌ندروست له وڵات كرده‌وه، كه بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراق بكات و به‌سه‌ر كێشه و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌تى داهاتووى عێراق، له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ره‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.
کۆبوونەوە لەگەڵ موقته‌دا سه‌در
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یەکشەممە ٢٣-٩-٢٠١٨)، له شاری نه‌جه‌ف، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، داهاتووی پرۆسه‌كه، گرنگی پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه‌كانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و پێكهێنانی حكومه‌تێک له به‌غدا، كه جیاوازی نه‌کات و ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق بێت و سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بكات، خراونه‌تە به‌ر باس و گفتوگۆ.
پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و حکومه‌ت و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی گشتی عێراق، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەنجام
پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و حکومه‌ت و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی گشتی عێراق، ناوەڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بووە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق، چاودێران سیاسی پێیانوایە ئەم دیدارانە مەترسی لەدەستدانی ئەو پۆستە لە دەست یەکێتی زۆرە و کاریگەری زۆری لەسەر پەیوەندییەکان و باڵانسی هێزەکان، چ لە بەغدا و چ لە هەرێم دەگۆڕێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، د. بەرهەم ساڵح و هاوکات کاندیدی پارتی، بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، فوئاد حوسێن ـە.
ئەگەری هەیە بەهۆی ئەم کۆبوونەوانەی نێچێرڤان بازانییەوە د. بەرهەم ساڵح چانسی بوون بە سەرۆککۆمار کەم ببێتەوە.

