نوچە-النشرە
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە لێدوانێکدا، هەڕەشە لە ئێران دەکات.
یۆواڵ شتاینیتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە سوریا بەردەوام دەبێت.
وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرباری کاردانەوەکان بەرامبەر بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەی روسیا، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بەردەوام دەبێت.
شتاینیتز دەڵێت، بەرامبەر بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە سەر خاکی سوریا، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە و تەل ئەبیب لەم هێرشانە بەردەوام دەبێت.