نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ خەڵکی ئێران، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکەی رۆژی رابردوو بۆ سەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران لە شاری ئەهواز، رایگەیاند، ئەمریکا ئیدانەی هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکات.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٣ی سێبتەمبەر، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەرامبەر بە کردەوەی تیرۆریستیەکانی رژێمی ئێران، لە گەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە دەمێنێتەوە.
نائۆرت هەروەها گوتی، ئەمریکا هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی و کردنە ئامانجی خەڵکی بێ تاوان، مەحکوم دەکات.
گریت ماریزک، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لە بەیاننامەیەکی دیکەدا جەختی لە سەر پالپشتیکردنی خەڵکی ئێران کردۆتەوە و داوای لە رژێمی تاران کردووە، تەرکیز بخاتە سەر پاراستنی باری ئاسایشی خەڵکی ئەم وڵاتە.
ئەمریکا، بەردەوام ئێران بە پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستیەکان و تێکدانی باری سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتباردەکات.