نوچە-یۆرۆ نیوز
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەریەک لە باڵیۆزانی وڵاتانی هۆڵەندا، بەریتانیا ودانیمارک بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراون.
بە گوتەی بەهرام قاسمی، لەم بانگهێشت کردنەدا، بەڕێووەبەری گشتی بەشی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوە، نارەزایی وڵاتەکەی بەرامبەر بە هەڵس وکەوتی گروپە دژبەرەکانی ئێڕانی جێگیر لەم وڵاتانە خستۆتە روو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ئێمە پێشتر خوازیاری دەستگیرکردنی ئەم کەسانە بووینە، بۆیە دەبێ بخرێنە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپاوە.