ئێران: وەڵامی توندمان دەبێ

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی هێرشیانکردە سەر نمایشێکی سەربازیی لە شاری ئەهوازی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات.

ئه‌مڕۆ شەممە ٢٢-٩-٢٠١٨، نمایشی سەربازی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ئه‌هواز-ی سەربە پارێزگای خوزستان، له‌ زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی ئێران ریكخرابوو، 

لە هێرشەکەی سەر شاری ئەهواز، ١١ کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی ئێرانیش ئاشکرایانکردووە چوار کەس کە لەو هێرشە تێوەگلاون، دووانیان کوژراون و دووانیشیان دەستگیرکراوە.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی هێرشەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “تیرۆرستان و راهێنراوان، کە لە لایەن رژێمە بیانییەکان چەک و پارەیان پێدەدرێت، هێرشیاکردۆتە سەر ئەهواز”.

زەریف ئاماژەی بەوەداوە “ئێران، ئەمەریکا و سپۆنسەرانی تیرۆر لە ناوچەکە بە بەرپرس دەزانێت و وەڵامێکی خێرا و حەماسییان دەدەینەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com