نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، تەل ئەبیب لە هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بەردەوام دەبێت.
ئاڤئگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە وتوێژێکدا دەڵێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا هیچ کات کۆتایی نایە.
لیبرمەن جەخت دەکاتەوە، کە بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە لە پێناوی گەرەنتیکردنی ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتیاندایە و بۆیە بە بابەتێکی پێویستی دەزانین.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ئەوە دێ کە لە ئەنجامی هێرشی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری روسیا لە لازقیەی سوریا کەوتە خوارەوە و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ١٥ کادیری سەربازی ئەم وڵاتە.