نوچە-هیل
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت، تێکەڵ بوونی ئەمریکا بە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەورەترین هەڵەی مێژویی واشنتۆن بوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ بڵاوکراوەی هیل، ئەم لێدوانەی خستۆتە روو.
سەرۆکی ئەمریکا گوتویەتی، گەورەترین هەڵەی مێژویی ئەمریکا ئەوە بوو کە جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە چووە ناو شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٧ ترلیۆن دۆلار تێچوووی بۆ ئەمریکا هەبووە، کە ئەم ژمارەیە بە بەروارد لە گەڵ هەڵسەنگاندن و بەراوردی ناوەندە ئاکادیمیەکان گەلێک زۆرترە..