نوچەنێت-ماکان
بەرپرسێکی ئیسرائیلی لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤییەنا دەڵێت، ئیسرائیل چیدی ناتوانێ هەڕەشەکانی ئێران بۆ لێدوانی بنکە و دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئەم وڵاتە نادیدە بگرێت.
پێگەی ماکان، لە سەر زاری سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئیسرائیل، بڵاوی کردۆتەوە: هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران و گروپەکانی بەستراوە بەم وڵاتە وادەکات، کە ئیسرائیل رێووشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی بگرێتە بەر.
ئەم بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کردووە و دەڵێت “حەسەن نەسروڵڵا، جەختی لە سەر کردنە ئامانجی وزەخانەی ئەتۆمی دیمۆنای ئیسرائیل کردووە، کە ئەمە بۆ ئیسرائیل قابلی قبووڵ نییە”.