مۆسکۆ داوای روونکردنەوە دەکات

0

نوچەنێت-راشاتودەی

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، ئیسرائیل دەبێ سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەرەی ئەم وڵاتە لە هەرێمی ئاسمانی سوریا، روونکردەوەی زیاتر بدات.

ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، جەختیشی لە سەر رەفتار و هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ئیسرائیل کردۆتەوە و دەڵێت “تەل ئەبیب دەبێ روونکردنەوەی زیاتر بدات، سەبارەت بەم رووداوە”.

ئەمە لە کاتێكدایە، کە پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، کە تەل ئەبیب سەبارەت بەم رووداوە راپۆرتێکی ئاراستەی مۆسکۆ کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندووە، بەم زووانە زانیاری نوێ لەبارەی کرانە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکەی ئەم وڵاتە لە لازقیەی سوریا بڵاو دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com