نوچەنێت-ئەی.بی.سی نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا, ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لە گەڵ کۆریای باکور خستەڕوو.
ئامانج لەم دانوستانانە، گفتگۆیە لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە پیۆنگ یانگ.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەم بارەوە دەڵێت: واشنتۆن ئامادەیی تەواوی هەیە دانوستانە ئەتۆمیەکانی خۆی لە گەڵ پیۆنگ یانگ دەستپێبکاتەوە.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، واشنتۆن ئامادەیە تا ساڵی ٢٠١٢ ئەم گفتوگۆیانە بگەیێنێتە ئەنجام.
پەمپیۆ هەروەها داوای لە نوێنەرانی کۆریای باکور کردووە، لە یەکەمین دەرفەت لە گەل نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکور کۆببنەوە.
پێشتر سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، لە سەر داماڵی چەکی ئەتۆمی لە پیۆنگ یانگ رێککەوتوون.