نوچە-ئاژانسەکان
برایان هوک، سەرۆکی کارگروپی بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا لە دوای گرێدانی رێککەوتنێکی نوێیە لە گەڵ ئێران .
بە گوتەی برایان هوک، واشنتۆن لە پلانیدایە لە گەڵ ئێران، رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و موشەکی واژۆ بکات.
هوک، لە میانی گوتارێک لە ئەنیستیتۆی هادسۆن لە واشنتۆن، رایگەیاندووە، هیوادارین بتوانین رێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران گرێ بدەین. ئەم رێککەوتنە، رێککەوتنی نێوان دوو دەوڵەت نابێت، بەڵکو هەمەلایەن دەبێت.
برایان هوک ئەوەش دەخاتە روو، سەرباری ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، ویستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران خستۆتە روو، بەڵام تا ئێستا تاران، وەڵامێکی ئەرێنی ئەم داوایەی نەداوەتەوە.