نوچە-سپۆتنیک
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، بەرپرسانی مۆسکۆ پێیان وایە پەرەدان بە بەرنامەی موشەکی ئێران، مافی رەوای تارانە و کێشەکانی پەیوەست بەم کەیسە دەبێ بە بێ گوشار هێنان و بە رێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا دەڵێت، پەرەدان بە بەرنامەی موشەکی ئێران مافی رەوای ئەم وڵاتەیە و، ناکرێ بە رێگەی سەربازی و گوشارە دەرەکییەکان چارەسەری ئەم کیشانە بکرێن.
ریابکۆف جەخت لە سەر گفتوگۆی و چارەسەری سیاسیانەی کەیسی ئەتۆمی ئێران دەکاتەوە و ئاشكرای دەکات، کە لە کۆتایی مانگی سێبتەمبەر و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی نێوانگیر و تاران، کۆدەبنەوە وتاوتوێی بەرنامەی موشەکی تاران دەکەن..