نوچەنێت-السومریە نیوز
سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە بە جێگری خەلیفەی ئەم گروپە دەناسرێتەوە، سزای لە سێدارەدانی بۆ دیاری کرا.
عەبدولستار بیرقدار، گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادگای تاوانەکانی عێراق لەم بارەوە رایگەیاند: «اسماعیل العیثاوی»، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، بە پشتبەستن بە بڕگەی چوارەم لە یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بڕیاری لە سێدارەدرانی بۆ دەرکراوە.
اسماعیل العیثاوی، سەرۆکی لیژنەی فتوا و ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری بەرنامەی خوێندنی تایبەتی داعش بووە.
جێگری بەغدادی، بەر لەوەی دەستگیر بکرێ، بەرەو خاکی سوریا هەڵاتووە.