نوچەنێت-ئاسۆشیتێدپرێس
کۆمپانیایەکی ئەمنی سایبەری دەڵێت، لە سەروبەندی گەمارۆ نەوتیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گروپێک لە هاککەرەکانی سەر بە تاران، هێرشەکانیان بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وەزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.
کۆمپانیای ئەمنی سایبەری فایر ئای، کە بنکە سەرەکیەکەی لە کاڵیفۆرنیایە، دەڵێت: هاککەرە ئێرانیەکان بە رێگەی ناردنی ئیمێڵی فیشینگ، هەوڵی دەست خستنی زانیاری دەدەدن.
فایر ئای جەختیش دەکاتەوە، هێرشە سایبەریەکانی ئێڕان لە ئێشتادا، کە لە گەمارۆ نەوتیەکانی ئێران نزیک دەبینەوە، جددیتر بووە و ئەگەری ئەوە هەیە بە دانانی ئەم گەمارۆیانە، هێرشە سایبەریەکانی ئێڕان توندتر و بەربڵاوتر بێتەوە.