نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری روسیا لە هەرێمی ئاسمانی سوریا، لە بەیانێکدا دەڵێت، ئێڕان دەبێ کۆتایی بە گواستنەوەی چەک بۆ سوریا بهێنێ، ئەم سیاسەتەی ئێڕان، هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە.
مایک پەمپیۆ، بە ئاماژەدان بە رووداوی کرانە ئامانجی فڕۆکە شەرکەرەکەی روسیا لە لازقیە، گوتی: ئەم رووداوە نیشانی دا، کە دەبێ بە دوای چارەسەری سیاسیانە بۆ سوریا بین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە داخبوونی خۆی بۆ ئەم رووداوە راگەیاندووە.
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکەی، تەل ئەبیبی بە بەرپرس و هۆکاری راستەوخۆی ئەم رووداوە زانیوە.