هەڵوێستی دیمەشق لەسەر رێککەوتنی روسیا و تورکیا

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سوریا، لە بەیانێکدا دەڵێت، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان روسیا و تورکیا، سەبارەت بە ئیدلیب دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها دەڵێت “پاڵپشتی رێککەوتنی نێوان روسیا و تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستانی چڕ لە نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە هاتۆتە کایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیانەکەیدا جەخت دەکاتەوە: پێشوازی لە هەر جۆرە میکانیزمێک دەکەین، کە کۆتایی بە شەڕ و خوێن ڕشتن لە سوریا بهێنێ و بتوانێ ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەم ولاتە بگەڕێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com