نوچەنێت-تاس
گوتەبێژی کۆشکی کرملین دەڵێت، سەرۆکی روسیا، بڕیارە سەبارەت بە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەربازی روسیا، لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدات.
دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین دەڵێت، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، سەبارەت بە کرانە ئامانجی فڕۆکەیەکی سەربازی روسیا، لە لایەن ئیسرائیلەوە، بڕیارە لە گەڵ بنیامین نەنەتنیان گفتگۆ بکات.
بە گوتەی پسکۆ،ئەم گفتوگۆیە لە دواکاتەکانی ئەمڕۆ (سێشەممە ١٨-٩-٢٠١٨) ئەنجام دەدرێت.
لە هێرشی موشەکی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر لازقیە، فڕۆکەیەکی روسیا لە ڕادار دوور کەوتەوە، تاکوو ئێستا بەرپرسانی روسیا ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن و لە بەرامبەردا ئیسرائیل، ئێران و حزبوڵڵای لوبنان تۆمەتبار دەکات.
وەزیری بەرگری روسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکەی، رایگەیاندووە، کە ئیسرائیل بە هۆکاری ئەم رووداوە دەزانن و مۆسکۆ مافی وەڵامدانەوەی دەبێت.
هاوکات ڤلادیمیر پوتین، جەخت دەکاتەوە، کە هەمان هەڵوێستی وەزارەتی بەرگری هەیە.