مۆسکۆ هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، بە شێوەی ئامانجدار لە لازقیەی سوریا دۆخێکی ئەوتۆیان پێکهێناوە، کە بەو هۆیەوە فڕۆکە سەربازیەکانی روسیا، کرایە ئامانج و کەوتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا پێشتر رایگەیاندبوو: سوپای سوریا بە هەڵە فڕۆکەی سەربازی ئەم وڵاتەی کردۆتە ئامانج، ئەمەش ئەو کاتە بووە، کە ئیسرائیل هێڕشی کردۆتە سەر سوریا و دیمەشق وەڵامی ئەم هێڕشەی داوەتەوە.

روسیا هەروەها دەڵێت “فڕۆکە سەربازیەکەی روسیا، کە هەڵگری ١٥ سەربازی ئەم وڵاتە بووە، بە هۆی رەفتاری نابەپرسانەی ئیسرائیلەوە گیانیان لە دەستداوە.

بە گوتەی بەرپرسانی روسیا، سوپای ئیسرائیل، یەک خولەک بەر لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی سوپای روسیای ئاگادار کردۆتەوە و ئەم کاتەت بۆ گۆڕینی ریڕەوی فڕۆکەکەی روسیا گونجاو نەبووە.

بەرپرسانی روسی ئەوەش دەخەنەڕوو، کە ئەم کارەی ئیسرائیل لە سوریا، جێی گومانە و مۆسکۆ مافی وەڵامدانەوەی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com