هەر پێنج خولەک، منداڵێک گیانی لە دەست دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

راپۆرتی رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی سێبتەمبەر رایانگەیاند، ساڵی رابردوو نزیک بە ٦.٣ ملیۆن منداڵ بەر لەوەی بگەنە تەمەنی پێنج ساڵی گیانیان لە دەستداوە، ئەمە بەو واتایە هەر پێنج خولەک جارێک، منداڵێک گیانی لە دەستداوە.

لە راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە: نەبوونی ئاوی خورادنەوە، تەندروستی، خۆراک و چآودێری سەرەتایی تەندروستی، هۆکاری مەرگی منداڵانە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، مەرگی منداڵان زۆرتر لە پێنج ساڵی یەکەمی ژیانیان روودەدا.

راپۆرتەکە هۆشداریش دەدات و دەڵێت “بەم پێیە بێت، لە ئێستاوە تا ساڵی ٢٠٢٣، ٥٦ ملیۆن منداڵی ژێر تەمەن پینج ساڵ، چاوەڕێی مەرگ دەکەن.

یۆنیسێف وێڕای رێکخراوی جیهانیی تەندروستی و بانکی نێودەوڵەتی ئەم راپۆرتەیان ئامادە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com