نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی ٦٢هەمین کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ لایەنی ئاشتیخوازانە بوونی پلانی ئەتۆمی ئێڕان یەکلا بێتەوە، هەر بۆیە دەبێ لەم رووەوە دڵنیا ببینەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامەکەی خۆیدا، کە لە لایەن ریک پری، وەزیری وزەی ئەم وڵاتە، لە ٦٢هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم خوێندرایەوە، جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ لە ئاشتیانە بوونی بەرنامە و کاروباری ئەتۆمی ئێڕان دڵنیا ببینەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەڵێت “دەبێ لایەنی ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامەی ئەتۆمی بسەلمێنرێت و هیچ کاتیش رێگە بە ئێران نادەین چەکی ئەتۆمی دروست بکات”.
ترەمپ، هەروەها هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت “تاران دەبێ بە تەواوی هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات و رێگە بۆ چاودێری و کۆنتڕۆڵی هەمەلایەنەی بەرنامەکانی فەراهەم بکات”.