مۆسکۆ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێڕان روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

میخائیل ئۆلیانۆف، نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤییەنا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی سێبتەمبەر، رایگەیاند، روسیا ئاگاداری ئەوە نییە، کە ئیسرائیل بەڵگەکانی خۆی لەبارەی بەردەوام بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رادەستی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردبێت.

ئۆلیانۆف لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتینکی روسی دەشڵێت: ئەگەریش ئیسرائیل بەڵگەکانی خۆی رادەستی ئەم رێکخراوە کردبێت، پێویستە سکرتایەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێی بەڵگەکان بکات.

نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەشڵێت “بابەتەکە بەو بەربڵاویەی، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مانگی ئەپریلی رابردوو باسی لە سەر کرد، پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە بە تایبەت، کە بەڵگەنامەکان بە زمانی فارسین.

بنیامین نەتانیاهۆ، کۆتایی مانگی ئەپریلی رابردوو، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئاشکرای کرد، کە “دەزگا ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە، زیاتر لە ٥٥ هەزار بەڵگەنامەیان سەبارەت بە چالاکی و بەرنامەی نهێنی ئەم وڵاتە بۆ دەست راگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەست خستووە”.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵگەی تەواویان لە بەردەستە، کە سەلمێنەری بەردەوامی ئێرانە، بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com