نوچەنێت-افق
نوویسنگەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی سێبتەمبەر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئەفغانستان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەنتەنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی ئەفغانستانە و پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و ئەندامانی ئەنجومەکەنەش تاوتوێی راپۆرتەکە دەکەن.
بڕێارە لەم دانیشتنەی ئەنجومەنی ئاسایش، تادامیچی یاماموتۆ، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان، راپۆرتی خۆی پێشکەش بکات.
ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت، کە دۆخی ئەمنی ئەفغانستان لە ژێر پرسیاردایە و هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە، تا دێ پەرە دەستێنێ. هەروەها رێکخراوی داعش هێرشەکانی خۆی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پڕ حەشیمەتی ئەم وڵاتە چر کردۆتەوە.