هۆکاری لاوازی پەرلەمانی عێراق دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت 

چالاکێکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، ئەم پەرلەمانە نوێیە زۆر لاوازە و خراپ دروست بووە. دەشڵێت “ئەو حکومەتەی لە سایەی ئەمان دروست دەبێ، لە ئاست چاوەڕوانی داواکاری خەڵکدا نابێ”.

رۆژی ١٥-٩-٢٠١٨، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق، کە کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بە ٣٠ ملیۆن دۆلار کڕدراوە”. شارەزایانیش پێیانوایە پەرلەمانی ئەمجارە لاوازتر دەبێ لە ولەکانی پێشوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چالاکی سیاسی کورد، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە رایگەیاند: ئەم پەرلەمانە نوێیە زۆر لاوازە و خراپ دروست بووە، چونکە تەنیا ئەندامانی حزبەکانن هەر دەنگ دەدەن و پەرلەمان پێکدەهێنن. پەرلەمان گەیشتووەتە ئاستێک، بووەتە سەنگەر گواستنەوە لە لیستێکە و بۆ لیستێکی دیکە، واتە کورسییەکانی پەرلەمان کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.

ئامانج نووری پێیوایە، کە لە سایەی ئەم پەرلەمانە لاوازەوە عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێ و دەڵێت، پێویستە کورد ئاگای لە بەرژەوەندی خۆی بێت، چونکە ناتوانێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە. 

ئەو چالاکە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆمەڵێک مەترسی تێپەڕیوە، بەڵام بەهۆی لاوازی و پابەندنەبوونی نوێنەرەکان لاوازی لیستەکان و پەلەمان، ئەو حکومەتەی لە سایەی ئەمان دروست دەبێ، لە ئاست چاوەڕوانی داواکاری خەڵکدا نابێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com