نوچەنێت-سانا
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بۆ بەرگری لە خۆی و بۆ رێگری کردن لە دوژمنانی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە چەکی پێشکەوتوو، بەردەوام لە سەر خەتە.
ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ، چەند کاتژمێر دوای ئەوە دێ، کە ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند: سوپای ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.
لە لایەکی دیکەوە، کەنالی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، شەوی رابردوو رایگەیاند “ئامانجی هێرشەکە، فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئێرانی بووە لە جۆری بوئینگ”. بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ ئەم فڕۆکەیە هەڵگری چەک و تەقەمەنی ئێران بووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێت: هێڵە سوورەکانی ئێمـە بەرامبەر بە دوژمنان روونترە و ئیرادەی ئێـمە بۆ رەچاوکردنی ئەم هێڵانە بەهێزترە.