خولێکی نوێی گفتوگۆکانی ئەمریکا و گروپێکی ئیسلامی دەستپێدەکات

0

نوچەنێت-ئێن.بی.سی

میدیاکانی ئەمریکا لە سەر زاری بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تاڵیبان رایانگەیاندووە، ئەم گروپە لە خولی نوێی گفتوگۆکانی لە گەڵ ئەمریکا، داوا لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەکەن، تا لەبارەی ئاڵٶگۆڕی بەندیەکان دانوستان بکرێت.

چوار بەرپرسی باڵای تاڵیبان بە کەناڵی ئێن بی سی-یان گوتووە: خولی نوێێ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئەم رێکخراوە، بەم زووانە دەست پێدەکات و تیایدا داوا لە ئەمریکا دەکرێت گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینەوەی بەندیەکان بکرێت.

لە راپۆرتەکەی ئێن. بی. سی دا هاتووە «انس حقانی» کوڕی «جلال‌الدین حقانی» کە گروپی حەقانی لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراندووە، یەکێک لەو دیلەیانە، کە بڕیارە ئاڵۆگۆڕ بکرێت. انس حقانی، لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٤وە لە ئەفغانستان بەندکراوە.

تاڵیبان ئەم گفتوگۆیانەی بە گرنگ وەسف کردووە. بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای تاڵیبان، ١٣ هەزار بۆ ١٥ هەزار کەس لە ئەندامانی ئەم گروپە لە زیندانەکانی ئەفغانستان بەند کراون. هەروەها رایگەیاندووە، ٤٠٠ کەسی بەندکراوی لە بەردەستدایە، کە لە هێزە ئەمنیەکانی ئەفغآنستان و هاوڵاتیانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوایی پێکدێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com