نوچە-رۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەداتە رووسا و دەڵێت، رێگە بە مۆسکۆ نادەین دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی مەقدونیا بکات.
جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە بە توندی هۆشداری دەداتە روسیا.
مەقدونیا، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا گشتپرسییەک ئەنجام بدات کە تایبەتە بە گۆڕینی ناوی ئەم وڵاتە. بابەتی دووەمی گشتپرسییەکە پەیوەست بوونی ئەم وڵاتەیە بە ناتۆ.
ئەمریکا، پێشتریش روسیای بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ەی مەقدونیا تۆمەتبار کردووە.
ماتیس لەم بارەوە رایگەیاندووە، رامان وایە کە وڵاتان بۆ خۆیان دەبێ بڕیار لە سەر داهاتووی خۆیان بدەن و دەستوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروبارەکانیان، قابیلی قبوڵ نییە..