سەرۆکوەزیرانی عیراق دیاریکرا

0

نوچە-ئاڕ.تی عەرەبی

کەناڵی ئاڕ.تی عەرەبی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی عێراق دەڵێت، کورد، شیعە و سوننە سەبارەت بە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عادل عەبدولمەهدی، رێککەوتوون.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە عادل عەبدول مەهدی، جێگری پێشووی سەرۆککۆماری عێڕاق چانسی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆکوەزیرانی لە هەموو کەس زۆرترە.

سەرچاوەکە، کە دەگوتەرێ کەسایەتییەکی سیاسی شیعەی عێڕاقە، دەشڵێت، بۆ بە دەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی رکابەرایەتییەکی توند لە نێوان عادل عەبدول مەهدی و کەسایەتیەکانی دیکەی عێراقی بوونی هەیە، بەڵام جۆرێک لە رێککەوتنی کورد، شیعە و سوننە سەبارەت بە ناوبراو هاتۆتە کایەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە عادل عەبدول مەهدی چاوەڕێی دەنگی رەزامەندی مەرجەعیەتی باڵای عێراقە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com