نەچەنێت: تایبەت
سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیییەکان رایدەگەیەنێت، دوای ئەو دانیشتنەی نێوان قاسم سولەیمانی و برێت مەکگۆرک، کە ئەنجامدرا، دۆخی عێراقی گۆڕی. دەشڵێت ” کێشەی مەزهەبی لە عێراق کاڵ بووەتەوە”.
بە پێکهینان و دەستنیشانکردنی سەرۆک و جێگرانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، دۆخی عێراق شێوازێکی نوێی بە خۆیەوە بینی، پێدەچی مەترسی بەریەککەوتن لە ناوماڵی شێعە و سونە و شیعە کەم بکاتەوە
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. محەمەد بازیانی، سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیییەکان، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە رایگەیاند: دوای ئەو دانیشتنەی نێوان قاسم سولەیمانی و برێت مەکگۆرک ئەنجامدرا، گەیشتنە ئەنجامێک، کە دەبێ کۆمەڵە خەڵکێکی دیکە عێراق بەڕێوە ببەن. هەروەها بەشێوەیەکی سرووشتی ئۆپۆزسیۆن دروست دەبێ؛ چونکە عێراق نابێ بەو شێوازە بە چەقبەستوویی بمێنێتەوە، هەم بەرژەوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەمیش بەرژەوەندی ئێرانیش وادەخوازێ.
محەمەد بازیانی دەڵێت، پێشتر ئێران زیاتر دەسەڵاتی لە بەغدا زیاتر بوو، بەڵام ئێستا بەو شێوەیە نییە و پێدەچێ ئەمریکا زیاتر دەسەڵاتی هەبێ. کە سەرحکی ئێستای پەرلەمان لە ئەمریکییەکانەوە نزیکە و هاوکاتیش لە گەڵ ئێرانییەکان پەیەوەندی هەیە.
بازیانی پێیوایە، کە دۆخێکی نوێ دێتە ئاراوە و گوتێشی، لەو بڕوایەدانیم شەڕی نێوخۆیی لە عێراق (مەزهەبی) رووبدات. چونکە کێشەی مەزهەبی کاڵ بووەتەوە و خەڵک لەو دۆخە بێزار بووە. پێدەچی ئەو سەرکردانەی هۆکاربوون لە شەڕی تائیفی لە داهاتوودا بە ناوی گەندەڵییەوە بدرێنە دادگا.