پەرلەمانتارانی گۆڕان چاوەڕوانن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، تاوەکو بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیار نەدات بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەین.

لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دا، ئەندامانی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، بەشداریان نەکرد، ئەمڕۆ شەممە ١٥-٩-٢٠١٨ بەبێ ئامادەبوونی گۆڕان، محەمەد حەلبوسی بەدەنگدانی نهێنی و بە ١٦٩دەنگ وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا، جێگری یەکەم هەڵبژێردرا و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی دووەمی دەنگدان واتە سبەی دواخرا. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. غالب محەمەد، کاندیدی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق مان نەکردووە، وەک رێزێک بۆ ئەو دەنگانەی، کە لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە لێمان براوە، تاکو بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی بڕیار نەدات، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق ناکەین”.  

غالب محەمەد، سەبارەت بە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی “ئێمە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکمان نەکردووە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پۆستە، چونکە ئێمە بڕوامان بەوە نییە، کە یەکێتی و پارتی دەنگی ئێمەیان بردبێت، ئێمە دەنگ بدەین بە کاندیدی ئەوان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com