جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم لایەنە دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەبێ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ سبەی (یەکشەممە ١٦-٩-٢٠١٨) دواخرا. پەرلەمانتارێکی پارتی-ش دەڵێت “هەندی لایەنی سیاسی پابەندی رێکەوتن نەبوون و دەنگیان بە د. بەشیر حەداد نەداوە”.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دوو لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران؛ ئەوانیش سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ شیعەیە و جێگری دووەم بۆ کوردە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتاران لە کاژێر ٩ی بەیانی تاوەکو ٩ی شەو لە هۆڵی پەرلەمان بوون، بۆیە هەموو لایەک داوایانکرد دانیشتنەکە بۆ سبەی دوابخرێت، چونکە بەشێک لە پەرلەمانتاران دوای دەنگدانیان هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتبوو.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، هەندی لایەنی سیاسی پابەندی رێکەوتن نەبوون و دەنگیان بە د. بەشیر حەداد نەداوە. بەڵام بەگەری زۆر سبەی د. بەشیر دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت”.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممە، سەرەتا محەممەد حەلبووسی، بەربژێری میحوەری وەتەنی (سوننە) بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. حەلبووسی لە کۆی ٢٩٨ دەنگ، توانی ١٦٩ دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش بەسەر خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی سەرکەوت. دواتر حەسەن کەریم کەعبی، بەربژێری هاوپەیمانی سائیروون لە پێکهاتەی شیعە بە ٢١٠ دەنگ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لە هەمان دانیشتندا هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرا، سێ پەرلەمانتاری کورد (د. بەشیر خەلیل حەداد، (پارتی)، د. موسەننا ئەمین(یەکگرتوو) و ئەحمەد حاجی رەشید(کۆمەڵ) خۆیان بەربژێر کرد. لە ئەنجامدا د. بەشیر حەداد ١٥٢ دەنگی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە ١٦٧ دەنگ هەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com