هەڵوێستی ئێران لەسەر بازاڕی نەوت

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

حسێن کازم پوور، نوێنەری ئێران لە ئۆپێک (رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت)، ئەمڕۆ شەممە ١٥-٩-٢٠١٨، هەوڵەکانی سعودیە و روسیا، بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر، بەپلان لە دژی تاران وەسف دەکات.

بە گوتەی نوێنەری ئێران لە ئۆپێک، روسیا و سعودیە، بە رێگەی هەواڵدان بۆ بردنەسەرەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و پڕکردنەوە بۆشایی نەوتی ئێڕان، بازاڕی نەوتیان قۆرخ کردووە.

کازم پوور، رەخنە لە سیاسەتی نەوتی ئەم دوو وڵاتە دەگرێت و دەشڵێت: بەردەوام لەبارەی سیاسەت و رەفتاری ئەم دوو وڵاتە هۆشداریمان داوە، بەڵام ئەم هۆشداریانە لە کورت ماوە کاریگەر نەبووە.

نوێنەری ئێڕان لە ئۆپێک، مۆسکۆش بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە نزیک بوونەوەی لە سعودیە هەوڵ دەدات دۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆی بشکێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com