سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ دیاری کرا

0

نوچەنێت

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ محەممەد حەلبووسی بە زۆرترین دەنگەکانی پەرلەمانتارانی عێراق بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

 بەپێی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە نهێنییەی، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا، محەممەد حەلبووسی بەسەر هەردوو کاندید: خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی سەرکەوت”. هەروەها حەلبووسی لە کۆی ٢٩٨ دەنگ، توانی ١٦٩ دەنگ بەدەستبهێنێت.


– ناوی محەمەد رێکان حەلبووسییە و سوننەیە
– لەساڵی ١٩٨٢ لە قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار لەدایکبووە
– لە ساڵی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٧ پەرلەمانتار بووە
– ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە فراکسیۆنی حەل
– کاندیدی میحوەری وەتەنی بوو بۆ سەرۆکی پەرلەمان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com