نوچەنێت
پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ١٥-٩-٢٠١٨، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەستیپێکرد. فراکسیۆنی پارتی هۆڵەکەی جێهێشت.
دوای کشانەوەیان لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوپەیمانی سائیرون و بەرەی تورکمانی گەڕانەوە هۆڵی پەرلەمان.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە رۆژی شەممە ١٢-٥-٢٠١٨، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی کێشەو ململانێ و تانەدان لە ئەنجامەکان و پێداچوونەوە، و رۆژی ١٩-٨-٢٠١٨، دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکەی پەسەند کرد.
پێکهاتەی سوننەمەزهەب چەند کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەبوو، پەرلەمانتارانی ئەو سێ لیستە لە پەرلەمان کشانەوە و رایانگەیاند، ئەوان نابنە لایەک لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سوننەکان.
دوای کشانەوەی زۆربەی کاندیدەکان و مانەوەی محەمەد حەلبوسی و ئوسامە نوجەیفی بە تەنیا، پەرلەمانتارانی پارتی، هاوپەیمانی سائیرون و بەرەی تورکمانی گەڕانەوە هۆڵی دانیشتنەکە.
بەپێی زانیارییەکان، موسەننا ئەمین، لیستی یەکگرتوو، ئەحمەد حاجی رەشید، لیستی کۆمەڵ و ئاڵا تاڵەبانی، میحوەری وەتەنی (سوننە)، مەلا بەشیر حەداد، پەرلەمانتاری پارتی کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.